ناوهڕۆك
ڤیتامین E چییە؟
ڤیتامین E ماددەیەکی خۆراکییە کە وەکوو دژە ئۆکسیدێک لە جەستەدا کار دەکات، بە شێوەیەکی سروشتی لە هەندێک خواردندا بوونی هەیە، ڤیتامین E لەچەوریدا دەتوێتەوە و لە جگەر و چەورییە خانەکاندا کۆدەبێتەوە و لەکاتی پێویستدا بەکاردێت.
ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین E یان تێدایە
- بیبەری سوور
- ئەڤۆکادۆ
- گوێز
- مانگۆ
- کیوی
- ماسی سەلەمۆن
- گۆشتی قاز
- گوێچکە ماسی
- گوڵەبەڕۆژە
- سپێناخ
- زەیتوون
- بڕۆکلی
سوودەکانی ڤیتامین E
ڤیتامین E توشبوون بە هەندێک نەخۆشی هێواش دەکاتەوە وەک: نەخۆشی دڵ، شەکرە، زەهایمەر، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی پێست، وە هەروەها کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە:
- کۆسپەکانی دووگیانی: توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە وەرگرتنی ڤیتامین E پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا، کە دەبێتە هۆی ڕێگریکردنی کۆرپە لە توشبوونی بە کێشەی سییەکان و هەناسەدان لە دوای لەدایک بوون.
- ناڕێکی سیستەمی دەماری: ڤیتامین E یارمەتی گواستنەوەی ئاماژە کارەباییەکان دەدات لە نێوان خانەکانی دەمار لە مێشک و جەستەدا، بەو هۆیەوە ڤیتامین E دەکرێت یارمەتی چارەسەر کردنی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە سیستەمی دەماری بدات، وەک، سەرئێشە، پەرکەم و زەهایمەر.
- نەخۆشییەکانی چاو: ڤیتامین E بە تەنها بەس نییە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو و بەشەکانی دیکەی چاو وەکوو کۆڕنیە و ڕەنگینە، لە هەندێک کاتدا دەبێت ڤیتامین E بەشێوەی دەرمان بەکاربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی چاو بەتایبەت بۆ منداڵانی تازە لەدایک بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین E لە جەستەدا زۆر زیاد بێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.
- تەندروستی جگەر: ڤیتامین E بەسوودە بۆ جگەر، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگەگرتن لە توشبوونی جگەر بە نەخۆشی درێژخایەن، پێشنیاری خواردنی ئەو خواردنانە دەکرێت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E بۆ نمونە ئەڤۆکادۆ بۆئەوەی کاربکات لە دژی دروست بوونی چەوری جگەر و هێشتنەوەی جگەر بە تەندروستی.
- تەندروستی دڵ: وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامین E لە ژەمە خواردنە تەندروستەکانەوە پارێزگاری دەکات لە گرژبوونی ماسولکەکانی دڵ، ڤیتامین E بڕی ئەو ئۆکسجینەی ماسولکە خانەکان پێویستیانە کەم دەکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دڵ کەمتر لەژێر فشاردا بێت.
- تێکچوونەکانی پێست: یەکێک لە تێکچوونە باوەکانی پێست دروست بوونی پەڵەی ڕەشە، کە ڤیتامین E پێکهاتەیەکە زۆربەی کۆمپانیاکانی بواری جوانکاری لە بەرهەمەکانیاندا بەکاریدەهێنن، لەبەرئەوەی یارمەتی بە شێداری هێشتنەوەی پێست دەدات وە یارمەتی بەهێزکردنی پێست دەدات، ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش لە کاڵ کردنەوەی پەڵە ڕەشەکانی پێست.
- مەیینی خوێن: ڤیتامین E یارمەتی پاراستنی چینە چەورییەکانی خوێنبەرەکان دەدات دژ بە مەیینی خوێن تیایاندا یاخود گیرانیان.
- گەشەی قژ: لەبەر ئەوەی ڤیتامین E دژە ئۆکسانێکی سروشتییە یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژ دەدات، لە توانایدا هەیە مەترسییەکانی لاوازبوونی قژ کەمبکاتەوە، خەڵک ڤیتامین E لە شامپۆکانیاندا بەکاردەهێنن بۆ پارێزگاری لە تەندروستی پێستی سەریان.
- شوێن برین: ئەگەر هەر شوێن برینێک لە جەستەتدا هەیە دەتوانیت باشترین زەیتی ڤیتامین E بەکاربهێنیت بۆ چاککردنەوەیان بە بەکارهێنانی ڕۆژانە تەنها یەک جار.
- گەشەی برژانگ: شارەزایانی بواری جوانکاری زەیتی ڤیتامین E و زەیتی گوێزهند بەکاردەهێنن بۆ برژانگ کە یارمەتی بەهێز بوون و پڕبوون و ئەستوور بوون و درێژبوونی تاڵەکانی برژانگ دەدات.
- گەشەی ڕیش: زۆربەی بەرهەمەکانی تایبەت بە ڕیش زەیتی ڤیتامین E تێدایە، چونکە یارمەتی گەشەی ڕیش دەدات لە بنی مووەکەوە، هەروەها پێست دەپارێزێت لە خوران و برینی گوێزان.
- ژەهراوی بوون: ڤیتامین E یارمەتی لەش دەدات کە لە دژی ژەهراوی بوون و هۆکارەکانی نەخۆشی بوەستێتەوە بە زیادکردنی بەرگری جەستە.
- تەندوستی نینۆک: ئەگەر دەتەوێت پەرە بە تەندروستی نینۆکەکانی بدەیت، دەتوانیت کەپسولی ڤیتامین E بەکاربهێنیت بۆ نینۆکەکانت کە دەبێتە هۆی شێدارکردنی پێستی دەوروبەری نینۆک و ڕێگری دەکات لە توێخ هەڵدان و شکان و زەردبوونی نینۆکەکان.
سەرچاوەکان
2744 بینین